٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٦:١١
ئەڵمانیا سکاڵای لە دژی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا دەرکرد

دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا سکاڵایەکیان لە دژی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا، بە تۆمەتی جەنایەتی جەنگی لە دژی کوردەکانی سووریا دەرکردووە.

 ڕێکخراوی ڕاستی و دادپەروەری بۆ سووریا و ناوەندی ئەورووپی مافی مرۆڤ، بە هاوکاری دادورەکانی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا دۆسیەگەلێک بۆ شوێنگیری جەنایەتە جەنگییەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕێکخستووە.

لە ئەو سکاڵانامەدا، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سوویا بە تاوانگەلێک وەکوو پاکتاو کردنی ڕەگەزی کوردەکان، دەستدرێژی و دزینی دارایی خەڵک تاوانبار کراون.

342/